مەحموود محەممەد: رۆژی 11ی ئەیلوول پارتی بە وتاری بارزانی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەکات

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان  رایگەیاند، رۆژی 11ـی ئەیلوول پارتی بە وتاری بارزانی دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی ئەیلول ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەروەها چۆنێتی خۆئامادەکردن و ئەو رێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوول گیراونەتەبەر.کۆبووەوە

لە دوای کۆبونەوەکە مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا مەسعود بارزانی
 جەختی لەسەر بانگەشەیەکی هێمن  و لەسەرخۆ کردوەتەوە، کەتەوازن بەڕێوەببەن، هەروەکو  ئەوەیلە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا ئەنجامماندا.

وتیشی،خۆمان بە هەندێک بابەتی لاوەکی، کە خەڵکی دیکە دەیانەوێت خۆیان سەرقاڵبکەن، سەرقاڵ ناکەین، بەڵکو چیمان کردووە و چیمان لە خەیاڵدایە بۆ خەڵکی کوردستان ئەوە بە خەڵک دەڵێین، راستگۆ دەبین لەگەڵ خەڵک بە چاکی و خراپییەکانەوە.

مەحموود محەممەد ئاشکراشیکرد، رۆژی 11ی مانگ لە هەولێر پارتی بە وتاری مەسعود بارزانی دەست بە هەڵمەتی هەڵبژاردن دەکات.

سەبارەت بە هەڵوێستی حزبەکەی ۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق وتی"ئێمە لەو لایەنە نزیکین و ئەو لایەنە لێمان نزیک دەبێت کە پڕۆژەکەی ئێمە زیاتر بتوانێت جێبەجێبکات.

وتیشی، ئێمە لە هیچ کەس و لایەنێک نزیک نین و خۆشمان بەدوور لە هیچیان نازانین،بەڵکو  دووری و نزیکیەکەمان پەیوەستە بەو خاڵە هاوبەشانەی دەمانبێت، ئەویش ئەو پرۆژەیەیە، مەسەلەی شەراکەت، تەوافوق و تەوازونە لە عێراقدا. هەر لایەنێک ئەمانەی تێدابێت بە تەئکید لەگەڵ ئەوان نزیک دەبین و گفتوگۆی پێویست دەکەین بۆ ئەوەی حکومەتی ئاییندەی عێراقی پێکبهێندرێت".

وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە هەردوو کوتلەکە کردووە بە شێوازی نووسین وەڵامی داواکارییەکان بدەنەوە.

 


PM:09:49:09/09/2018