دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بەفەرمی عەبدوڵڵا مەحمود وەکو راھێنەری دیاریکرد


دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر بەفەرمی عەبدوڵڵا مەحمود وەکو راھێنەری تیپی دووەمی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرد.
عەبدوڵڵا مەحمود بەشێخی راھێنەرانی کوردستان ناسراوە راھێنەری چەندین یانەکانی کوردستانی لە خولی عێراق و کوردستان کردووە و ھەروەھا راھێنەری ھەڵبژاردەی کوردستان بووە.
ستافی راھێنەرانی تیپی دووەمی یانەکە بەشداربوو لە خولی نایابی کوردستان بەمشێوەیە:
١- عەبدوڵڵا مەحمود راھێنەر
٢- ئەحمەد شوکر یاریدەدەری راھێنەر
٣- عەبدولخالق مەحمود راھێنەری گۆلپارێز.



راگەیاندی یانەی هەولێر


PM:10:14:09/09/2018