سەرۆكی لیژنەی سووتەمەنی لە ئەنجوومەنی
پارێزگای سلێمانی دەڵێت، كۆمپانیای "قەیوان"بەنزینی لە مەرزی
پەروێزخانەوە هێناوەتە سلێمانی كە هۆكاری سەرەكییە بۆ نەخۆشی شێرپەنجە.
غالب محەمەد سەرۆكی
لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وتویەتی لە ماوەی چەند ڕۆژی
ڕابردوو بڕێكی زۆر بەنزین لەلایەن كۆمپانیای قەیوانەوە لە مەرزی پەروێزخانەوە
هاتووەتە سلێمانی كە بەنزینێكی خراپ و نەگونجاوە بۆ ئۆتۆمبێل و بە تایبەتیش بۆ
تەندروستی هاووڵاتییان شیاو نییە.
ڕاشیگەیاندووە ئەو بەنزینە لە
سنووری پەروێزخان پشكنینی بۆ كراوە و دوای ئەوە دەركەوتووە كە مادەی
"بێنزینا"ی زۆرە و مەترسیدارە بۆ تەندروستی مرۆڤ بە تایبەت هۆكاری
نەخۆشی شێرپەنجەیە، چەند ڕۆژێك لە مەرزەكە ڕێگە نەدراوە ئەو تەنكەرانە بێنە ناو
خاكی هەرێمی كوردستان، بەڵام دواتر بە فێڵ ڕێگە بە تەنكەرەكان دراوە و هاتوونەتە
سلێمانی و بەنزینەكە فرۆشراوە"
لە لێدوانێکیدا بۆ
وشە وتوشیەتی بەو مادەی بێنزینایە كە لە
بەنزیندا هەیە، نابێت لە پۆینت هەشت زیاتر بێت، بەڵام بەنزینەكەی قەیوان 2.2 بووە
و مادەی (بێنزینەكەی) كە زۆر مەترسیدارە، بۆیە دەبوو قەیوان خۆی ڕێگەی نەدایە بەو
بەنزینە بێتە ناو شارو بفرۆشرێت، چونكە ئەو بەنزینە تەنانەت كەڵكی نییە تێكەڵی
بەنزینی تریش بكرێت و دەبوو ڕەوانەی ئێران بكرایەتەوە.