عادل ئیمام دێتە هەرێمی کوردستان

هونەرمەندی ناوداری میسری بواری کۆمیدی عادل ئیمام، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و بەشداری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فلیم دەکات لە سلێمانی.


فوئاد جەلال، بەڕێوبەری فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی ڕاگەیاندووە " لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانیدا چەندین کەسایەتی جیهانی لەبواری سینەما بەشداری تێدا دەکەن و لەنێویشیاندا عادل ئیمام، ئەکتەری بەنێوبانگی بواری کۆمیدیا لە میسرەوە دەگاتە سلێمانی".

فوئاد جەلال لە لێدوانێکیدا بۆ ڕووداو وتوشیەتی"فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلمی کوردی و جیهانی تێیدا بەشدارن و چەند سوپرایزێکیش هەن سەبارەت بە ئامادەبوونی ئەکتەرە جیهانییەکان، بەڵام جگە لە ئامادەبوونی عادل ئیمام، ئەوانی دیکە ئاشکرا ناکەین تاوەکو دەستپێکردنی فێستیڤاڵەکە".




PM:02:39:11/09/2018