ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح لیستی ئەوانەیە كە دژی ستەمن لە هەرێمی كوردستان و گەندەلكاران ڕادەماڵن پێویستە لایەنەگرانی لیستی بەرەو ئیصلاح ماڵ بەماڵ بگەڕێن.
سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەمیانەی كۆبونەوەی لەگەڵ كادیرو ڕێكخستنەكانی حیزبەکەی لەهەولێر ڕایگەیاند " لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح لیستی ئەوانەیە كە دژی ستەمن لە هەرێمی كوردستان و گەندەلكاران ڕادەماڵن ،بۆیە بەنەهجی خۆمانو پشتیوانانمان چاكسازی داوادەكەین، ئێمە هەردەم وتومانە چاكسازیش بە كەسانی پیس خۆرو گەندەڵ ناكرێت".
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی" دەنگی ئێوە بۆ دەستێكی پاك و ئەنجام دانی چاكسازیە، پێویستە بەسەر بڵندیەوە بچنە ناو خەڵك، لەبەر ئەوەی خەڵكانی دیكە سەرەڕای ساختەكاری و میللەت فرۆشی شەرم ناكەن و داوای دەنگ لە خەڵك دەكەن، بۆیە بۆ وەستاندنی گەندەڵكاران پێویستە بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بچین و دەنگ بەلیستی 119ی بەرەو ئیصلاح بدەن".