"پارتی لە پیرمام خانوویەک بۆ نەجمەدین کەریم دروستدەکات"

لە شارۆچکەی پیرمام کە زۆرینەی سەرکردە و بەرپرسە باڵاکانی پارتی لێ دادەنیشن، خانوویەک بۆ نەجمەدین کەریم درووستدەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە لە شارۆچکەی پیرمام خانوویەکی گەورە دروستدەکرێت بۆ نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی کە دروستکردنی ئەو خانووە دەگەڕێتەوە بۆ نزیکبوونەوەی نەجمەدین کەریم لە پارتی و لە ئێستادا ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسیی ناکات و زیاتریش چاوی بە بەرپرسانی پارتی دەکەوێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لەرۆژانی دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر، لە سلێمانی هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی لە سلێمانی لە خانووەکانی شاری جوان دەستگیرا بەسەر خانوویەکی ناوبراو لە سەیرنگای مێرگەپانیش دەستیگیراوە بەسەر خانوویەکیدا.





PM:06:39:12/09/2018