سوودە سەرسوڕهێنەرانەی بامێ بزانە
بامێ یەکێکە لەو سەوزانەی لەهەموو جیهاندا دەخورێت هەروەها دەتوانرێت بەکاڵیش بخوریت بەڵام زۆربەی جار وەک شلە بەکاردێت . بامێ بەخواردنێکی زۆر بەسوود دادەنرێت چەندێن لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەنجامدراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا ئەمانە خراونەتە ڕوو.
ـ گوورچیلە: بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەساڵی 2005 دا ئەنجامدراوە ئەوکەسانەی بامێ دەخۆن دوور دەبن لەنەخۆشی گورچیلە بەراوورد بەوانەی نایخۆن.
جگەر: لەساڵی 2015 لێکۆڵینەوەیک لە سعودییە ئەنجامدرا باس لەوەکرا کە بامێ دژی نەخۆشیەکانی جگەرە چونکە دژە ئۆکسانەو یارمەتی دەرکردنی ماددەی کیمیایت دەدات لە جگەردا.
ـ شەکرە: بەپێی لێکۆلینەوەیەک بامێ لەتووشبوون بەشکرە دەتپارێزێت ، هەروەها لێکۆلینەوەکە ئەوەی نیشاندا بامێ یارمەتی دابەزاندنی ئاستی شەکر دەدات لەلەشدا.
ـ شێرپەنجە: بامێ هەروەها یەکێکە لەو سەوزانەی دژی نەخۆشی شێرپەنجەیە.
ـ خەمۆکی: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی نیشانداوە بامێ دژی خەمۆکیە چونکە ڕێژەیەکی زۆر فینۆڵ لەپێکهاتەیداهەیە.
وە هەـ ف
PM:10:23:12/09/2018