سلێمانی... باندێکی بازرگانیکردن بە مادەەی هۆشبەر دەستگیرکران

 ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەکانیان باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکردووە کە کاریان بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان بووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئەیلول،جەلال مینەبەگ بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەانیدا ڕایگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کازێوەی سلێمانی باندێکی سێ کەسی دەستگیرکراوە، کە بازرگانیان بە مادە هۆشبەرەکان کردووە و لەهەمان کاتدا مادەی هۆشبەر لە جۆری هێرۆئین-یان بەکارهێناوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون هاوڵاتی شاری سلێمانین و تەمەنیان لەسەروی ٢٠ ساڵەوەیە و یەکێکیان ژنە، هەروەها بە هەمان تۆمەت کەسێکیان پێشتر دەستگیر کراوە.

رۆژی چوارشەممەش بەڕێوبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان بە هاوبەشی ئاسایشی بازگەی كەڵەوانان دەستیانگرت بەسەر کێڵگەیەکی بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەردا گرت لە نزیک شاری سلێمانی.


AM:11:26:13/09/2018