راگەیەنراوی هاوبەشی یەکێتی و هاوپەیمانی

کەمێک لەمەوبەر کۆبوونەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری کۆتاییهات و ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

راگەیەنراوی هاوبەشی (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری)

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ۱٤ی ئەیلولی ۲٠۱۸ لەشاری سلێمانی و لە ماڵی (کۆسرەت رسول علی) جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و بە ئامادەبونی (د.بەرهەم سالح) سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەی باڵای (یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری) ئەنجامدرا.

لەکۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان کردەوە لەسەر چارەسەرکردنی قەیرانەکانی کوردستان و ئەو کێشانەی روبەرووی هاوڵاتیان بۆتەوە. ئەمەش لەچوارچێوەی رێکەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستانی بە هاوبەشی هێزو لایەنە سیاسییەکان.
بڕیاریشدرا کۆبونەوەکان بەردەوام بن.

هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری
یەکێتی نیشتمانی کوردستان



PM:12:57:14/09/2018