پارتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار دەخاتەڕوو

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان  پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە پشکی پارتیی دەزانێت وئامادەیی حزبەکەشی دەڕبڕی کە بە رێککەوتن لەغەڵ لایەنەکانی دیکە کەسێک بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکەن.

جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە، بەڵام ئامادەن بە رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکە کەسێک بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەستنیشانبکەن".

ئەوەشی وتووە،" بە یەکێتییان وتووە ئەوان دژی ئەو پرەنسیپەن کە پۆستی سەرۆککۆمار پشکی لایەنێکی کوردستانی بێت".

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ میدیای نزیک لە حزبەکەی ئەوەشی خستوەتەڕوو، "پارتی تاوەکو ئێستا هیچ کەسێکی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکردووە". 


PM:04:09:15/09/2018