دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق واڵا دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئەیلول، محەمەد حەلبووسی بە سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا، لە ئێستاشدا دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستەکانی ھەردوو جێگرەکەی واڵاکراوە.

بڕیارە پاش کەمێکی دیکە دەنگدانی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات بۆ هەڵبژاردنی دوو جێگری سەرۆکی ئەنجومەنەکە، کە بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن سەرۆکى پەرلەمانى عێراق دوو جێگرى دەبێت، جێگرى یەکەم بۆ شیعەکانە و جێگری دووەمیش بۆلایەنە کوردستانییەکانە.

جێی ئاماژەیە حەسەن كەریم كەعبی لەسائیرون و عەلیە فالح عوێدیش كاندیدی ئەو پۆستەن لە پێکهاتەی شیحەکانو، چوار پەرلەمانتارى کوردیش( ئەحمەد حاجی ڕەشید کاندیدی کۆمەڵ، موسەنا ئەمین کاندیدی یەکگرتوو،  ئاڵا تاڵەبانى  لە هاوپەیمانى بەغدادى سوننەکان وبەشیر حەداد لە فراکسیۆنی پارتی) خۆیان بۆ جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق کاندید کردوە.


PM:04:41:15/09/2018