د. بەرهەم ساڵح: کردار شەرتە، لە دوای 1ی 10 بمانبین

سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کردار شەرتە و پاش 1ـی مانگی 10 کرداری ئێمە دەبینن.

ماڵپەڕی ڕووداو ڕوونکردنەوەیەکی د.بەرهەم ساڵح، سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە "ئێمە ئەگەر 10%ـی مساوەمەی هەندێک خەڵکمان بکردایە ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە بوو، هەر بۆیە کولتووری هاوپەیمانی کولتووری قسە و قسەڵۆک و جنێو و تەشهیر نییە، بەڵکو دیسانەوە دەیڵێینەوە کردار شەرتە و پاش 1/10 کرداری ئێمە دەبینن".

دەقی پەیامەکەی بەرهەم ساڵح

بۆ ڕایی گشتی و هاودیدانمان بەتایببەتی

کورت و پوخت بە ئێوە دەڵێم :

پەیامی هاوپەیمانی درێژەی هەیە ...

هاوپەیمانی هێزێک نییە بێ باکانە بڕیاربدات دووپاتیدەکەمەوە هاوپەیمانی هیچ بڕیارێک نادات لەخزمەت کورد و کوردستان نەبێت، دوو دڵ مەبن هاوپەیمانی بەردەوامە و دیالۆگی نیشتیمانی و رێکخستنەوەی ماڵی کورد قوربانی دەوێت و لێی ناترسین بەڵکو رێچکەی هاوپەیمانی زۆر لەوە قوڵترە خۆمان بە وەڵامدانەوەی بێ سەروبەرو بێ کردارەوە سەرقاڵ بکەین، ئێمە ئەگەر سەدا دەی مساوەمەی هەندێک خەڵکمان بکردایە ئێستا دۆخەکە بە جۆرێکی تربوو هەر بۆیە کولتووری هاوپەیمانی کولتووری قسە و قسەڵۆک و جنێوو تەشهیر نییە بەڵکو دیسانەوە دەیڵێینەوە کردار شەرتە و پاش 1/10 کرداری ئێمە دەبینن.

بەرهەم ساڵح

سەرۆکی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

15.09.2018



PM:08:17:15/09/2018