بەشیر حەداد بوو بە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان

بەشیر حەداد، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان توانی لە خولی دووەمی هەڵبژاردندا پۆستەکە بەدەست بهێنێت.

پاش ئەوەی دوێنێ خولی یەکەمی هەڵبژاردن بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدرا، هەریەکە لە بەشیر حەداد و ئەحمەدی حاجی ڕەشید لەو کێبڕکێیەدا مانەوە کە یەکێکیان ببێتە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

ئەمڕۆش لە کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆوە دانیشتنی پەرلەمان دەستیپێکرد و بەشیر حەداد بووە کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.



PM:02:49:16/09/2018