وتەبێژی یەکێتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی بۆ سپی ئاشکرا دەکات

سەعدی ئەحمەد پیرە ڕایگەیاند کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کراوەیی ماوەتەوە و لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە بڕیاری کۆتایی نەدراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ سپی ڕایگەیاند، کە ئەوان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاریان لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە نەداوە و لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و پێداگری دەکەن کە ئەو پۆستە بۆ یەکێتی بێت.

وتیشی تا ئەوە یەکلا دەکەینەوە لەگەڵ پارتی کە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بێت، ئەوا خۆشمان بڕیاردەدەین و کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری دەکەین و کۆبوونەوەی مەکتەب سیاسیشمان بە کراوەیی هێشتووەتەوە.



PM:03:07:16/09/2018