قوباد تاڵەبانی بەمەبەستێکی تایبەت بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت

سەرۆكی لیستی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنی  پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەیەك بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرێت.

لە تویتێكدا  قوباد تاڵەبانی  رایگەیاند، "بەمەبەستی سەردانیكردنی برا پێشمەرگەكان بۆ ماوەیەک بانگەشەی هەڵبژاردن رادەگرم.

 سەرۆكی لیستی یەكێتی دەشڵێت، دەمەوێت سوپاسی برا پێشمەرگەكانم بكەم بۆ پاراستنی خاك و نەتەوەكەمان و ئارامی و هەلی كار و خزمەت بۆ خۆیان و خێزانەكانیان دابین بكەم.


PM:09:24:16/09/2018