وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە دەکرد.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە واژۆی رێباز حملان، وەزیری دارایی و ئابووری بەسەرەوەیە و تێیدا 10 وەزارەت و دەستەیەک لە بارەی کردنەوەی ئەژمێری بانکی بۆ مووچەی فەرمانبەران ئاگادار دەکاتەوە کە "بفەرموون بە کردنەوەی ئەژمێری بانکی بە ناوی مووچە بۆ گشت فەرمانبەرانی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتتان کە ناویان و ناوی بانکەکانیان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە و ئاگاداری بە رێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای بانک بکرێت بۆ کاری پێویست".
بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی باس ڕوونیش کراوەتەوە، ئەگەر هەر فەرمانگەیەک فەرمانبەرانی ئەژمێری مووچەیان هەبێت، پێویست بە کردنەوەی ئەم ئەژمێرە ناکات.