دوو کۆچبەری خەڵکی سلێمانی لە دەریای ئیجەدا خنکان

ئەمڕۆ دووشەممە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوت، بەھۆیەوە دوو ژنە پەنابەر خنکان ،

نوێنەرایەتی فیدراسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند لەکاتی کۆچکردنی پۆلێک پەنابەر لە کەناراوەکانی دەریای ئیجە لە سنووری پارێزگای بۆدرومی بەرەو کەناراوەکانی یۆنان – ئیتاڵیا، بەلەمەکەیان ژێرئاوکەوتووە.

ڕوونیشی کردووەتەوە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە دوو پەنابەری ژن کە خەڵکی پارێزگای سلێمانین گیانیان لەدەستدا و پەنابەرێکی تریش بیسەروشوێنە.

فیدراسیۆنی پەنابەران دەستپێکردنی ھەوڵەکانیشی ڕاگەیاند بەمەبەستی ھاوکاری و ھەماھەنگی ڕزگاربووانی ئەو ڕووداوە و گەڕانەوەی ئەو دوو تەرمە بۆ کوردستان.



PM:07:04:17/09/2018