بەیڵ رەتیکردەوە جیاوازی لە نێوان زیدان و لۆپتیگی بکات


 گاریس بەیلی یاریزانی وێڵزی یانەی ریاڵ مەدرید، رەتیدەکاتەوە جیاوازی لە نێوان زیدانی راهێنەری پێشووی و لۆپتیگی راهێنەری ئێستای بکات.
بەیل پرسیارێکی لێكرا کە ئایا زیدان باشترە یان لۆپتیگی، بەڵام ئەو یاریزانە رەتیکردەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوەو رایگەیاند بە هیچ شێوەیەک هیچ شتێک لەسەر ئەم پرسیارە ناڵێم.
پاشان لەسەر را‌هێنەرە نوێیەکەی ریاڵ مەدرید وتی' ئەو بە باشی ئینگلیزی دەزانێت ئەوەش یارمەتی من دەدات، من ئیسپانیەکەم زۆر باش نیە و بە باشی لە پلانەکانی راهێنەر تێناگەم ئەو بە باشی ئینگلیزی دەزانێت و ئەوەش یارمەتی من دەدات.



PM:11:35:17/09/2018