بەرهەم ساڵح گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی رادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمشەو ١٨ ی ئەیلول د. بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادەوەری بەیانێک لەسەر " گەڕانەوە " بۆ نێو یەکێتی نیشتمانی کوردستان بلآوبکاتەوە، ئەو راگەیاندنە دەبێت پێش کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی بێت. 

سەرچآوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سپی راگەیاند" بڕیارە ئەمشەو ئەگەر هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی سەرکردەکانی یەکێتی و بەرهەم ساڵح دا روونەدات، بەیاننامەیەک لەسەر گەڕانەوەی بۆ نێو یەکێتی بلآوبکاتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەگەر ئەم هەنگاوانە وەک رۆژانی رابردوو بە ئاسایی بڕوات و بەرهەم ساڵح ئەو راگەیاندنە بلآوبکاتەوە، ئەوا سبەی چوار شەممە ١٩ ی ئەیلول ناوبراو بەشداری کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەکات، لەسەر پرسی یەکلایی کردنەوەی هەڵبژاردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەگەر ئەمشەویش بەرهەم ساڵح ئەو راگەیاندنەی بلآونەکردەوە، دەبێت پێش کاتژمێر ١١ ی نیوەرۆی چوار شەممە کە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دەستپێدەکات، ناوبراو ئەو راگەیاندنە بلآوبکاتەوەو، ئەمەش مەرجی یەکێتی یە. 

بڕیاریشە سبەی چوار شەممە سەرکردایەتی یەکێتی کۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی کاندیدێک لە نێوان " مەلا بەختیار، بەرهەم ساڵح، محەمەد سابیر، لەتیف رەشید، فواد مەعسوم". 

دوای ئەو هەنگاوە، یەکێتی لەسەر ناوی ئەو کاندیدە دەکەوێتە گفتوگۆوە لەگەڵ پارتی، ئەگەر لەگەڵ پارتی رێکنەکەوتن، ئەوا هەریەک لە پارتی و یەکێتی بە دوو کاندیدی جیاوە دەچنە کۆبوونەوەی سێ شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراقە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک نوێی ولآت. 
 

PM:09:57:18/09/2018