لە شەوی رابردووەوە گرژی و ئاڵۆزی کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی دوو گوندی ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ پۆلیسێک کوژرا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند لهسهر کێشەی زەوی و زار و موڵکایەتی گرژى وئاڵۆزى کەوتووەتە نێوان دانیشتوانی هەردوو گوندی مەمکان و جەلکانە لە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر دوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە شەڕ سەری هەڵداوەتەوە.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی ئاشکراکرد بەهۆی شەڕەکەوە و لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوە پۆلیسێک کوژراوە.
هاوکات شایەتحاڵێکیش لەو ناوچەیە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند "لە شەڕەکەی ئەمڕۆدا پۆلیسێک شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە و شوانێکی گوندی جەلکانەش ڕفێندراوە".
شەڕەکە لە درەنگانێکی شەوی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە و هەر لە شەودا بەهۆیەوە کەسێک لە گوندی مەمکان کوژراوە.
شۆڕش ئیسماعیل ئەوەشی خستەڕوو،پێشتر ئهو دووگونده ههمان كێشهیان ههبوه دواتر چارەسەر کراوە، بهلام لە ئێستادا هەمان کێشە سەری هەڵداوەتەوە.
ئەمیر حەسەن