پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، هاوڵاتیەکی تەمەن ٣٩ به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كانەوە گیانی له‌ده‌ستدا.
پۆلیسی ڕاپەرین لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، كاتژمێر ١١ی پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ پێنجشەممە هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (ح. ر. ح) به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كانەوە گه‌یه‌ندراوەتە نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ئەوەشی خستەڕوو، پاش پشكنینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووە به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان بێ هۆش بووه و شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٨، له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕوونیشیکردەوە، ئەو هاوڵاتییە له‌دایكبووی ساڵی ١٩٧٩ و پیشه‌ی پێشمه‌رگه و دانیشتووی قەڵادزێ بووە