قوباد تاڵه‌بانی له‌سه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هاته‌ده‌نگ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "كه‌رامه‌تی مرۆڤ زۆر له‌وه‌شكۆدارتره بكرێته بابه‌تی كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن".
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه سوكایه‌تی به‌هاوڵاتیه‌ك ده‌كرێت له‌لایه‌ن كه‌سێكی دیكه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی لیستی 105ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان هاته‌ده‌نگ و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی له‌په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت "گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوه كه تێیدا پیشه‌وه‌رێك له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه توشی ئه‌شكه‌نجه‌و سوكایه‌تی ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مومانی وه‌ك یه‌ك نیگه‌ران و توڕه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه داموده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان له‌ڕۆژی 13ی ئه‌یلوله‌وه ئه‌ركی خۆیان به‌جێهێناوه‌و هێرشبه‌ریان خستۆته ژێر ڕێكاری یاسایی".
ئاشكراشیكردوه، "له‌دوا هه‌نگاودا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی جه‌خت له‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر كه‌سی هێرشبه‌ره ده‌كاته‌وه".
سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی جه‌ختیكردۆته‌وه، "لای خۆمانه‌وه ئه‌و كه‌یسه به‌هی خۆمان ده‌زانین و له‌هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی ڕێوشوێنه یاساییه‌كان چاودێریی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی یاسا ده‌بین، ئه‌مه‌ش واتای ڕاسته‌قینه‌ی ئارامی و دابینكردنی ئاسایشه كه له‌هه‌موو كه‌یسه‌كاندا یاسا سه‌روه‌رو بڕیاده‌ربێت و هیچ سه‌رپێچیكارێك به‌بێ لێپێچینه‌وه‌و سزا ده‌رباز نه‌بێت".
له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "ئه‌م كه‌یسه كه ڕێوشوێنی تێدا گیراوه‌ته‌به‌ر، هیچ گۆشه‌و ده‌رفه‌تێكی بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و میدیایی تێدانییه‌و كه‌رامه‌تی مرۆڤ زۆر له‌وه‌شكۆدارتره بكرێته بابه‌تی كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر له‌كه‌یسه‌كانی هاوشێوه‌ی پێشودا له‌هه‌موو جێگایه‌ك وه‌ك ئه‌م كه‌یسه ڕێوشوێنی یاسایی خێرا بگیرایه‌ته‌به‌ر، چیتر خه‌ڵكی دیكه هێنده بێباكانه ڕێگه‌ی سنوربه‌زاندنیان به‌خۆیان نه‌ده‌دا".