بۆ 93یەمین جار دیداری ئۆجەلان ڕەتکرایەوە

داواکاری گشتیی تورکیا دیداری رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" رەتدەکاتەوە.

دوای زیاتر لە دوو ساڵ داواکاری گشتیی تورکیا بۆ جاری 93ـەیەم داوای کەسوکاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ سەردانیکردنی دوورگەی ئیمرالی و دیداری ئۆجەلان، رەتکردەوە.

ئۆجەلان لە ئۆپەراسیۆنێکی ھەواڵگریی نێودەوڵەتیدا، لە 15 شوباتی 1999 لە کینیا دەستگیرکرا و بە فڕۆکەیەکی تایبەتی تورکیا لە لایەن رفێنەرەکانەوە گواسترایەوە بۆ ئەنقەرە.

رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بە زیندانی هەتا هەتایی سزا دراوە و لە دوای دەستگیرکردنییەوە، لە گرتووخانەیەکی تایبەت لە دوورگەی ئیمرالی زیندانی کراوە.



AM:10:00:22/09/2018