به‌رپرسێکی پارتی له زاخۆ رایگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجی سنووری زاخۆ كه لایه‌نگری هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و لایه‌نه‌كانی دیكه بوون، په‌یوه‌ندییان به ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه كرد.
عه‌لی ته‌ته‌ر، به‌رپرسی لقی 8ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له زاخۆ، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی وت "له سنووری زاخۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه لایه‌نه‌گرانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ستیان كردووه به په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی پارتیمان و تا ئێستایش زیاتر له هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕ كردووه".
وتیشی "رۆژانه‌ش ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه به‌رده‌وامه و سبه‌ینێ و دووسبه‌ی و رۆژانی داهاتوویش هه‌موو رۆژێك دیدارمان هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌ند گرووپێك له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی و حیزبه‌كانی تریش بوون و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ریزه‌كانی پارتیمان".
به‌رپرسی لقی 8ـی پارتی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، گه‌نجن و هه‌ر زوو بۆیان ئاشكرا بوو درووشمی بریقه‌داریان به گوێدا دراوه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ئه‌و گه‌نجانه بۆیه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو ریزه‌كانی پارتی، چونكه ده‌زانن تاكه حیزب خاوه‌ن بڕیار بێت له كوردستان و بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وان بدات و به‌رگرییان لێ بكات و خزمه‌تیان بكات، پارتی دیموكراتی كوردستانه و هه‌ر پارتییه ده‌توانێت قوربانیی پێویست بدات بۆ پاراستنی سه‌روماڵ و ژیانیان".
عه‌لی ته‌ته‌ر راشیگه‌یاند كه "گومان له‌وه‌دا نییه زۆرترین رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له سنووری لقی 8ـه له زاخۆ، كه 75 له سه‌دی تێپه‌ڕاندووه، بۆیه ئه‌مجاره‌ش وره‌ی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی پارتیمان له‌وپه‌ڕی به‌رزی و به‌هێزیدایه و، وای ده‌بینین له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا له 30-9، پارتی رێژه‌یه‌كی زۆرتر له جاران ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت".