هێمن هەورامی: ‌هێستریای زۆنی ئیراهابی فیکری گەیشتووەتە ئاستی دڕاندنی وێنەی کاندیدەکانمان

هێمن هەورامی سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، هیستریای زۆنی ئیرهابی فیکری گەیشتووەتە ئاستێک کە وێنەی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 هێمن هەورامی، سەرۆکی لیستی پارتی، داوای لە دەنگدەران و لایەنگرانی حزبەکەی کرد، دەنگ بە پارتی بدەن، ”تا ئەو پەیامە بە یار و نەیاری پارتی و سەرۆک بارزانی بدرێ کە پارتی دوای پیلانگێڕییەکان نەک هەر مایەوە، بەڵکوو زۆر بە بەهێزی بەردەوام دەبێت".
 
سەرۆکی لیستی پارتی دەشڵێت ”ئەگەر دەتانەوێ پارتی لە پەرلەمان بەهێز بێت و کابینەیەکی بەهێزی هەبێت و سەقامگیری لە کوردستان هەبێ، وەرن پێکەوە ٣٠ی ئەیلوول بکەینە ڕۆژی سەرکەوتنی پارتی تاوەکوو لە سەرووی ٤٥ کورسی بەدەست بهێنین".

 ئەو بەرپرسەی پارتی سەبارەت بە پێشێلکاریەکانی هەڵبژاردن لە سلێمانی وتویەتی ”چەند ڕۆژێکە هیستریای زۆنی ئیرهابی فیکری گەیشتووەتە ئاستێک کە هیچیان بەرامبەر ١٠٠ کاندیدەکەی پارتی پێ ناکرێ، خەریکی دڕاندنی وێنەکانمانن".

 

دەشڵێت: ”ئەگەر بەو دڕاندنە دەرفەتی کار بۆ چەند گەنجێک درووست ببووبێ و بڕێک پارەیان پێ بدەن لەبەرامبەر ئەو دڕاندنە، با وێنەکانی دیکەشمان بدڕێنن".



PM:08:57:22/09/2018