بەڕێوەبەرایەتی په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى سلێمانى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى خوێندكاران له خوێندنگه‌كانى سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه نوسراوێكى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنگه‌كان كرد.
له نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "سپی" كه‌وتووه و واژۆى بەکر محەمەد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى رۆژئاواى لەسەرەو ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م خوێندنگه بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌ییه‌كانى سنورى په‌روه‌رده‌كه كراوه، تاییادا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئاگادارى سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ده‌كه‌ین له‌كاتى دابه‌شكردنى قوتابیان و خوێندكاران به‌سه‌ر قوتابخانه و خوێندنگه‌كاندا به‌ڕێوه‌به‌ر په‌یوه‌ست ده‌بێت به وه‌رگرتنى قوتابى و خوێندكار.
ئەوەش هاتووە، ئەگەر قوتابی و خوێندکار پشتگیری هەر قوتابخانەو خوێندنگەیەکی پێ بوو، مافی خۆیەتی بڕوات بۆ ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیە، هەر بەڕێوەبەرێکیش پابەند نەبێت خۆی بەرپرسیار دەبێت.