"سپی" كاندیدی پارتی بۆ سەرۆك كۆمار ئاشكرادەكات

كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بۆتەوە و "سپی" لە زاری سەرچاوەیەكی پارتیەوە ناوەكەی ئاشكرادەكات.

سەرچاوەیەكی سیاسی باڵا لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلایی بۆتەوە كە فوئاد حسێنە و لە كۆبونەوەكانی نێوان نێچیرڤان بارزانی و سەركردە عێراقیەكانیشدا ئەوە بە ڕوونی باسكراوە و نێچیرڤان بارزانی داوای پشتیوانی لێكردوون.

فواد حسێن پێشتر سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم بوو، ئێستا ئەو دامەزراوەیە كارەكانی هەڵپەسردراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە شەوی ڕابردوو "سپی" ئەوەی ئاشكراكرد كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیش ئەمڕۆ بە وەفدێكی جیا دەچێتە بەغدا بۆ كۆكردنەوەی پشتیوانی بۆ كاندیدەكەیان كە بەرهەم ساڵحە.





PM:12:48:23/09/2018