کاندیدێکی پەرلەمان توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

کاندیدێکی گۆڕان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد کە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە.

نیشتیمان سەلیم ئەحمەد کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند"ڕون کردنەوەیەک لەلایەن خوشکتانەوە بۆ مەکۆو بنکەو هەوادارانی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری دەربەندیخانی سەربەرزو خۆشەویست ئیمڕۆ بڕیار بوو خوشکتان سەردانتان بکات بەمەبەستی پشتگیری بۆسەرخستنی لیستی گۆڕان بەڵام بەداخەوە لە نزیک گوندی چنارە توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووین نەمانتوانی بگەینە لاتان ان شاءالله بە زوتترین کات سەردانتان دەکەمەوەو لە نزیکەوە پێتان شاد دەبم"

ئەو کاندیدەی گۆڕان سوپاسی ئەوانەش دەکات کە هەواڵیان پرسیوە و نوسویەتی "زۆر سوپاسی ئەحواڵ پرسینتان دەکەم ڕێزی بێ پایانم هەیە بۆ گەورەو بچوکتان ".



PM:04:34:24/09/2018