بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 25ى ئه‌یلول، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێكردنى چه‌ند پرسێك کۆببێتەوە.
بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، ئەمڕۆ پۆستى سه‌ركۆمار یه‌كلایی ناکرێتەوە ، تەنها دوو پرس تاوتوێ دەکرێن لەوانە دیاریکردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان و بانگهێشتى چه‌ند وه‌زیرێكى حكومه‌تى عێراقی بۆ تاوتوێكردنى دۆخى خزمه‌تگوزارى له‌شارى به‌سڕه.
پێشتر محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند، ١٢٥ ئەم مانگە و لە دانیشتنی پەرلەماندا سه‌ركۆمار هه‌ڵده‌بژێدرێت، به‌ڵام دواتر ئه‌و پرسه نه‌خرایە نێو كارنامه‌ى دانیشتنەکەى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانه‌وه.