فواد حسێن کاندیدی
پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند کەسێک لە خێزانەکەی
تاڵەبانی هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە خێزانەکەم جولەکەیە و وایاندەزانی من بەو
هەواڵە توشی تێکشکانی دەرونی دەبم بەڵام ئەوە کاریگەری نەبوو لەسەرم
فواد حسێن کاندیدی
پارتی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "من
خێزانەکەم کریستانە و دایک و باوکیشی کریستانن و خێزانێکی بەناوبانگن لەسەر ئاستی
جیهان".
وتیشی "ئەزمونی
سیاسی ئێمە وایکردووە لە خوێندنەوەی دۆخی ئابوری و سیاسیدا سەرکەوتوبین، ئێمە
بیرۆکەی سیاسیمان هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان لەڕوی ئابوری و ئەمنی و سیاسیەوە".
فواد حسێن ڕایگەیاند
"پێویستمان بە سەرکردایەتی هاوبەش هەیە بۆ دروستکردنی بڕیار کە دەبێت بەرهەمی
هاوبەشی لێ بێتەدی و ئەوەش پەیوەستە بە دەستورەوە".
کاندیدەکەی سەرۆک
کۆمار دەشڵێت "قۆناغی یەکەم گێڕانەوەی سەرکردایەتی کردنە بۆ سەر ڕێچکە
دروستەکەی خۆی و دەبێت بە کردار کار بۆ ئەوە بکەین و هەڵوێستمان ڕونبێت
لەوبارەیەوە".
فواد حسێن ڕاشیگەیاندووە"ڕیفراندۆم
قەدەغە نییە و لە عورفی دیموکراسیدا دەربڕێنی بۆچوون ئاساییە، خەڵکی کوردستان
تەنها بۆچونی دەربڕیوە و ئەنجامەکەی نەبووە بە واقع و ئەوکاتیش ڕامانگەیاند بۆ هەر
بڕیارێکی چارەنوسساز دەبێت لەگەڵ بەغدا هاوبەشبین".