"سپی" ناوەرۆكی كۆبوونەوەیەكی نهێنی پارتی و یەكێتی ئاشكرادەكات...لەماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ بووە

وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونەوە و "سپی" ناوەرۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرادەكات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەكی سیاسی باڵاوە دەست "سپی میدیا" كەوتووە شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر نێچیرڤان بارزانی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی كردووە و كۆبوونەوە.

سەرچاوەكە ئەوەی ئاشكراكرد كە بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی هەبووە لە كۆبوونەوەكە و گفتوگۆ كراوە لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق.

هەمان سەرچاوە بە "سپی" وت "لە كۆبوونەوەكەدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە یەكێتی كردووە كە كاندیدەكەیان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار (د.بەرهەم ساڵح) بكشێننەوە، بەڵام داواكە لە لایەن وەفدی ئامادەبووی یەكێتیەوە ڕەتكراوەتەوە".

پۆستی سەرۆك كۆمار كە پۆستێكی تا ڕادەیەك تەشریفاتیە ناكۆكی لەنێوان یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە و هەردوولا كاندیدی خۆیان بۆ ئەو پۆستە هەیە.



AM:10:35:26/09/2018