دوو کاندیدی کورد بۆ سەرۆک کۆمار دوورخرانەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەفەرمی ناوی  کاندیدانی پەسەندکراوی بۆ کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بڵاوکردەوە و دوو کاندیدی کورد دورخراونەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەمە لەکۆی 3 کاندید تەنها 7 کاندید پەسەندکراون کە بریتین لە: سەردار عەبدوڵا محمود و عەبدللطيف جەمال رەشيد و عومەر ئەحمد كريم بەرزنجي و سروە عەبدولواحد و عەبدولكەريم عەلی عەبطان جبوری و بەرهەم احمد صالح و فؤاد محمد حسێن وەک کاندیدی سەرۆک کۆمار ناویان هێنراوە کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەند کراون.

بەوپێیەش هەریەک لە سەلیم شوشکەیی و کەمال قەیتولی کە دوو کاندیدی کورد بوون دورخراونەتەوە.



PM:05:08:27/09/2018