پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە رووداوێکی نادیاردا لە گوندی مەمکان-ی سەر بە ناحیەی سەنگەسەر كچێك گیانی له‌ده‌ستداو دوانی تریش به‌ڕێكران بۆ سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، دوێنێ چوارشه‌ممه ٢٦ی ئەیلول، سێ ئافره‌ت به‌بێ هۆشی له گوندی (مه‌مكان)ی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌نگه‌سه‌ر لە قه‌ڵادزێ گه‌یه‌ندرانه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
ئەوەش هاتووە، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە یه‌كێك لەو ئاگرەتانە به‌ناوی (ئـ. ح. ن) له‌دایكبووی ساڵی 1991 پیشه‌ی كچی ماڵ گیانی له‌ده‌ستدا و دوانه‌كه‌ی تریش، كه ژنی ماڵن به‌په‌له به‌ڕێكران بۆ سلێمانی.
پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستوەتەڕوو، سه‌رجه‌میان دانیشتووی گوندی (مه‌مكان)ی سه‌ر به قه‌زای پشده‌رن و خانه‌واده‌ی یه‌ك خێزانن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا پۆلسی راپەڕین باسی لەوە کردووە، تائێستا هۆكاری ڕووداوه‌كه نادیاره، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.