وته‌بێژی فه‌رمیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو پێداویستییه‌ك و بودجه‌ی پێویست بۆ كۆمسیۆن ئاماده كراوه تا پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی پاك و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت.
سەفین دزه‌یی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتووێژێک لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ئاشکرای کردووە "له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی كراوه له هه‌موو چاو‌دێر و ڕۆژنامه‌نوسانی نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆیی كه بیانه‌وێت چاودێری و ڕوماڵی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بكه‌ن، هه‌روه‌ها ڕه‌تیده‌كاته‌وه هیچ فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندێكی هێزه‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و ئاسایش و فه‌رمانبەرێكی حكوومی له‌سه‌ر ده‌نگدان به لایه‌نه سیاسیه به‌شداربووه‌كان سزا بدرێن".
سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد "لە سەرەتای بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن و دەستکردن بە ئامادەکارییەکان کۆمسیۆن داوای بڕی(20)ملیۆن دۆلاریان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن کرد، بێگومان بەشێک لەو بڕە پارەیە بۆ کڕینی کەلوپەل بەشێکیشی لە ڕۆژی پڕۆسەکەدا خەرج دەکرێت."
دزەیی ئاماژەی بەوەش کرد "هەموو ئامادەکارییەک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کراوە تا پڕۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت لایەنی ئاسایش گیراوەتە بەر، هەموو ئەوانەش ئامانج لێی ئەوەیە پڕۆسەکە بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و لایەنەکان گللەییان نەبێت."
ئاماژەی بەوەش کرد "ڕەنگە گلەیی هەبێت، بەڵام گرنگە لە کاتی خۆیدا ئەو گلەییە ئاڕاستەی کۆمسیۆن بکرێت، زۆر جاریش ڕەنگە لایەنێک پێشبینی بەرز بۆ خۆی بکات، بەڵام کە ئەو پێشبینیەی وا دەرناچێت، ئیتر دەکەوێتە گلەیی و گازەندەوە هەتا تۆمەتیش و هەندێکجار، وەک وتم گرنگە ئەو گلەیی و سکاڵایانە لەکاتی خۆیدا لای کۆمسیۆن تۆمار بکات."
سەبارەت بە دەنگۆی سزادانی فەرمانبەران و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ و پێشمەرگە لەسەر دەنگدان بە لایەنێکی سیاسی، سەفین دزەیی ڕەتی کردەوە و وتی "ئەو دۆخەی لە کوردستان هەیە "واقیعێک"ە و هەموومان دەزانین کە هەر کەسە و بیروباوەڕی سیاسیی هەیە، بەڵام ئەم بیروڕا سیاسییە بۆ هەر کەس فەرمانبەرە، یا ئەندامی هێزی چەکدارە، یان پێشمەرگە لە دوای دەوام کاتژمێر (3)ی پاش نیوەڕۆ ئازادە دەچێتە مەڵبەند، مەکۆ، لق و ناوچە... یا هەر دامەزراوەیەکی حیزبییەوه مافی ده‌نگدانی خۆی چۆن به‌كار دێنێت و به هیچ جۆرێك له‌سه‌ر ده‌نگدان كه‌س سزا نادرێت".
سەفین دزەیی ڕاشیگه‌یاند "ئەوەی جێی دڵخۆشیە لەم پڕۆسەیەدا ئەوەیە کۆمسیۆن دوور لە هەر دەستوەردانێکی حیزبی و پڕۆفیشناڵانە کارەکانی خۆی ڕاپەراندووە بۆ ئەنجامدانی ئەم هەڵبژاردنە ئەوەش جێگای دەستخۆشی و سوپاسە، مانگێک لەمەوبەر ڕایان گەیاند کە تۆماری دەنگدەرانیان بەڕێژەی (95% )پاک کردووەتەوە بێگومان ئێستا بووەتە لە(100%) هیچ ناوی مردوو دوبارە نییە و کەس ناتوانێت زیاتر لەجارێک دەنگ بدات".
سەبارەت بە چاودێریی پڕۆسەکەش، وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد" پڕۆسەی هەڵبژاردن جێی بایەخی وڵاتانە، بۆیە حکومەتی هەرێم و کۆمسیۆنیش پێشوازی کردووە لە هەر چاودێرێکی نێوخۆیی یاخود نێودەوڵەتی کە لەڕێێ دیبلۆماتکارەکانی وڵاتان و نوێنه‌ره‌كانیان یاخود دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بیانەوێت چاودێری و ڕوماڵی پڕۆسەکە بکەن بەشێک لەو چاودێرانە خۆیان داوایان کردووە لە حکوومەت و کۆمسیۆن بێن چاودێریی پڕۆسەکە بکەن، بەشێکیش لەوانە لەڕێگای فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمەوە داوایان کردووە. بەدڵنیاییەوە پێشوازی لە هەموویان کراوە، باجی تایبەتیان بۆ دروست کراوە لەلایەن کۆمسیۆنەوە چ بۆ چاودێرەکان چ بۆ ڕۆژنامەنوسانی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئێمە خۆشحاڵ دەبین چەندە چاو‌دێر زیاتر بێت جێگای پێشوازییە".