هاوپەیمانێتییەکەی مالیکی و عامری ڕەتیدەکەنەوە هیچ گرەنتییەکیان لە بارەی کەرکوک بە کورد دابێت

سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی بینا (هاوپەیمانێتییەکەی نوری مالیکی و هادی عامری) ڕەتیکردەوە لە بەرامبەر ڕێککەوتنی سیاسی، بەڵێن و دڵنیایی لە بارەی کەرکوک بە لایەنێکی کورد درابێت.

عەدنان هادی ئەسەدی، سەرکردەیەک لە هاوپەیمانی بینا لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، پرسی کەرکوک پرسێکی عێراقییە و هاوپەیمانی بینا هەڵوێستی لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق و یەکگرتووی گەلەکەی ڕوونە و پێویستە هەمووان لە ژێر یەک چەتری نیشتمانیدا بن.

هەر بە وتەی ئەسەدی، ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن، لە بارەی چارەنووسی کەرکوکەوە گرەنتی بە لایەنی کوردی دراوە لە بەرامبەر چوونە نێو هاوپەیمانی بینا، ڕاست نین و هیچ واژۆ و گرەنتییەک لەو بارەیەوە نییە.

جەختی لەوەشکردەوە، هاوپەیمانی بینا بە یەک دووری یەکسان لەگەڵ کوتلەکان گفتوگۆ دەکات یەک ئاڕاستەی نیشتمانی عێراقی هەیە، بەبێ هیچ مەرج و کارتێکەرێک.



PM:12:40:29/09/2018