قوباد تاڵه‌بانی به‌شداری له پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و داوایەکیش ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات.
له دوای به‌شداری كردنی له پرۆسه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: راسته من ئێستا كاندیدم به‌ڵام من هه‌ر به‌شێكم له دیاریكردنی نوێنه‌ری خه‌ڵك چ بۆ په‌رله‌مان بێت چه بۆ حكومه‌ت بێت، بۆیه داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كه‌م بێن و به‌شداری پرۆسه‌كه بكه‌ن، گرنگ نیه چ لایه‌ن و حزبێك هه‌ڵ‌بژێرن به‌س گرنگ ئه‌وه‌یه ده‌نگ بده‌ن.
وتیشی: ئێستا هه‌رێم پێویستی به ئارامی زیاتره‌و پێوسته خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌كان به ئارامی و یه‌كڕیزی بژین.
داواشی له هاووڵاتیان كرد، به وردی ره‌چاوی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن و ئه‌و به‌ڵگه‌نامانای داواكراوه له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن.