یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سنوری ئیدارەی راپەڕین و یەکگرتوی ئیسلامیش لە پارێزگای هەڵەبجە یەکەمبوونی خۆیان راگەیاند.
میدیاکانی سەر بە یەکێتی بڵاویان کردەوە، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین 92 هەزار دەنگیان بەدەستهێناوە و بەمەش لەسەر ئاستی ئیدارەی راپەڕین پێش سەرجەم حیزبەکانی دیکە کەوتوون و پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە".
هاوکات کەناڵی سپێدەی زمان حاڵی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بڵاویکردەوە، کە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە پلەی یەکەمیان گرتووەو زۆرترین دەنگیان لە سەرجەم بنکەکان بەدەستهێناوە.
كاتژمێر 8ی سه‌رله‌به‌یانی تا 6ی ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بەرێوەچوو و زیاتر له 700 كاندید كه سه‌ر به 29 قه‌واره‌ن پێشبڕكێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی 100 كورسی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.