هەڤاڵ کوێستانی: دەبێت خانەی راپەراندنی گۆران ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتبکاتەوەو دەستیش لەکار بکێشێتەوە

پەرلەمانتارێکی پێشویی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت بزوتنەوەکەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رەتبکاتەوەو ئەندامانی خانەی راپەڕاندنیش دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان رابگەیەنن

هەڤاڵ کوێستانی پەرلەمانتاری پیشوی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکیدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لە ژێر ناونیشانی، "ئێستا دەبێ گۆڕان دەبێ چی بکا؟" بڵاویکردووەتەوە، نوسیویەتی، "ئەگەرچی هێشتا ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردن رانەگەیەندراوە بەڵام ئەنجامە بەراییەکان ئەوە دەردەخەن، کە کورسیەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیانکردوە،

دەشلێت،" ئەگەر ساخەتەکاری و بایکۆتی زۆرینەی خەڵکیش هۆکاری سەرەکی ئەو پاشەکشێیەش بن، هێشتاش سەرکردایەتی گۆڕان و بەتایبەتیش ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بەرپرسیارێتی بەشێکی زۆری ئەو ئەنجامەیان دەکەوێتە ئەستۆ".

 لە کۆتایی نوسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارەی پێشوی گۆڕان نوسیویەتی، ئەوەی خانەی راپەڕاندن دەبێ لەهەنگاوی یەکەمدا بیکات، 
دەبێت ئەنجامەکان رەتکەنەوە و بایکۆتی کاری پەرلەمانی بکەن، هەروەها  دەستالەکارکێشانەوەی خۆیان رابگەینن و رێگا بۆ هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی بەڕێوەبردن خۆشکەن.



PM:08:18:01/10/2018