كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ شكستی هێنا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ  نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ لەشاری بەغدا كۆبوونەوە و "سپی ناوەرۆكەكەی ئاشكرادەكات.

وەك دوا دەرفەت بۆ چارەسەركردنی پرسی یەكلاییكردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گستی یەكێتی و  نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا گۆبوونەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی" كەوتووە كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام بووە و هەریەك لە یەكێتی و پارتی سووربون لەسەر نەكشانەوەی كاندیدیەكانیان.

ئەمە لەكاتێكدایە وابڕیاربوو كۆبوونەوەی پەرلەمان یەكلاییكردنەوەی كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ كاتژمێر یەك بەڕێوەبچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا.



PM:12:05:02/10/2018