هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەوێتە خوولی دووەم

هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە لەنێو هەردوو کاندیدی بە‌هێز یەکێتی بەرهەم ساڵح و کاندیدی پارتی فواد حسیندا هەیە، دەکەوێتە خوولی دووەمی هەڵبژاردن.

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە خوولی یەکەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح تا ئێستا ١٦٥ دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح ەو د. فواد حسێنیش ٩٠ دەنگ بەدەستهێناوە.

لە خوولی یەکەمدا بەپێی دەستوری عێراقی دەبێت براوەی خوولی یەکەم بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ٢١٠ دەنگ بەدەستبهێنێت.

بەو پێیە خوولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات، بەلآم ئەمجارە هەر کاندیدێک ٥٠+١ ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت ئەوا ئەو کاندیدە براوە دەبێت.




PM:05:24:02/10/2018