یەکەم لێدوانی خەزعەلی لەسەر هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح

لە یەکەم لێدوانی قەیس خەزعەلی ئەمینداری عەسائینی ئەهلی حەق لەسەر هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکی عێراق، دەڵێت" ئەمە بڕیارێكی عێراقییە بە ئیمتیاز".
خەزعەلی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر نووسیوویەتی " سەرکەوتنی پەرلەمان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی بەبێ تێپەڕاندی کاتی دەستوری، سەرباری هەموو ئاڵۆزیەکان کە ئاوێتەی پرۆسەکە بوون، بەڵگەن بۆئەوەی ئەندامانی ئەم پەرلەمانە ئازاێەتیان هەیە کە دەدتوانن بڕیار بدەن".

ناوبراو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوە بڕیارێکی عێراقییە بە ئیمتیاز و پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆمار، بەرهەم ساڵح دەکات.



PM:08:13:02/10/2018