" هەڵبژاردنی بەرهەم ساڵح کاریگەری خراپ لەسەر پێکهێنانی حکومەتی هەرێم دروستدەکات "

هەڵبژاردنی د. بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێراق و شکستی کاندیدی پارتی لە کێبەركێی شەوی رابردووی پەرلەمانی عێراق، کاریگەری خراپی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەبێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و جەخت کردنەوەو دەرچوواندنی بەرهەم ساڵح بە سەرۆکی عێڕاق کاریگەری خراپی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم دەبێت.

سپی زانیاری ئەوەی دەست کەوتووە کە پارتی لە پێکهێنانی کابینەی نوێ دا هیچ سەنگێک بۆ یەکێتی دانانێت و تۆڵەی هەڵبژرادنی بەرهەم ساڵحیان لێدەکاتەوە، ئەوە لە کاتێکدایە کە پارتی بەقورساییەکی زیاترەوە حکومەتی ئایندەی هەرێمی کوردستان پێکدەهێنێت.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، پارتی لە بەرنامەیدایە کە لە کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێم، سەرۆکی کابینەکە کە لە خۆی دەبێت دوو جێگری هەبێت، هەروەها بەپێوەری کابینەی پێشوو مامەڵە لەگەڵ یەکێتی نەکرێت کە جێگری سەرۆکی حکومەت هەمان دەسەڵاتی سەرۆکی حکومەتی نەبێت وەک لە کابینەی ئێستادا بەم شێوەیەیە.



AM:07:46:03/10/2018