لەسەر داوای کۆمەڵی ئیسلامی د.بەرهەم ساڵح قەرەبوی بنەماڵەی کوژراوەکان دەکاتەوە

کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان داوای قەرەبووی کوژرەوەکان لەبەرهەم ساڵح دەکات و بەرهەم ساڵحیش ڕەزامەندی دەردەبڕیت  

عەبدول ستار مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی بەمەبەستی پیرۆزباییکردن بۆ بوون بە سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندی کرد بە بەرهەم ساڵح-ەوەو، هاوکات نیگەرانی خۆشی دەربڕی، کە بە هۆی تەقەی بەناو خۆشییەوە چەندین کەس بونەتە قوربانی.

ئەو ئەندامەی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەیوەندییەکەدا داوای لە بەرهەم ساڵح کردوە، 
هەرچی زووە سەردانی ماڵ و کەس و کاری بنەماڵە کوژراوەکان بکات، کە بەو تەقەی بەناوخۆشی دەربڕینە بۆ بوون بەسەرۆک کۆماری ناوبراوەوە کوژراون.

لایخۆشییەوە د.بەرهەم ساڵح وێڕای سوپاسی ئەو پەیوەندیە تەلەفونیەی عەبدول ستار مەجید، بەڵێنی دا، دوای گەڕانەوەی بۆ کوردستان سەردانی بنەماڵەی قوربانیەکان بکات و قەرەبوو مادی و مەعنەوییان بکاتەوە. 

شەوی ٢ی تشرینی یەکەم بەرهەم ساڵح بە ٢١٩ دەنگ بووبە سێهەم سەرۆکی کوردی هەڵبژێردراوی عێراق، دوای هەڵبژاردنەکەش چەند کەسێک لە شارەکانی هەرێم بە بۆننەی دەرچونی ناوبراو بە سەرۆککۆماری عێراق خۆشی خۆیان بە تەقەکردن دەربڕی کە بووە هۆی کوژرانی دووکەس، کە  دانیشتووی سلێمانی و چەمچەماڵن و چوار کەسیش برینداربوون کە دوانیان دانیشتووی سلێمانیین و دوانەکەی دیکەشیان دانیشتووی چوارقوڕنە و قەزای شارەزوورن.

AM:09:30:04/10/2018