دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی عومەر کالۆ پێشکەشکاری رووداو ئازادکرا

عومەر کالۆ، پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی رووداو دوای زیاتر لە مانگێک لە دەستگیرکردنی،ئەمڕۆ لەلایەن حکومەتی سووریاوە ئازادکرا.

رێبەر کالۆ، برای عومەر کالۆ،رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تشرینی یەکەم، لەلایەن  حکومەتی سووریاەوە عومەر کالۆ ئازادکراووە، کە ماوەی زیاتر لە مانگێک بوو لەلایەن هەواڵگری سەربازی حكومەتی سووریا دەستگیرکرابوو.

رۆژی 25-8-2018 عومەر كالۆ، پێشكەشكاری تۆڕی میدیایی رووداو ئەو كاتەی لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵەكەی لە شارەكەی خۆی كۆبانێ بەرەو شاری حەلەب دەڕۆیشتن بۆ نوێكردنەوەی پاسپۆرتەكانیان،دواتر  لەنێوان منبج و حەلەب لەلایەن بازگەی هەواڵگری سەربازی حكومەتی سووریا، لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵەكەی جیاکرایەوە و دەستگیرکرا.


PM:01:18:04/10/2018