کۆمسیۆن دەنگی لیستە ئیسلامییەکانی ئاشکرا کرد
کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم دەنگی لە ٨٥% دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی جیاکردەوەو لەو هەڵبژاردنەدا کۆمەڵ کەمێک زیادی کردووە، بەرامبەر ئەوە هاوپەیمانی ئیسلاح ( یەکگرتوو و بزووتنەوە ) بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.
شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامگەریدا لە هەولێر ئاشکرا کرد کە کۆمەڵی ئیسلامی توانیوویەتی ٩٤ هەزار و ٩٩٢ دەنگ بەدەستبهێنێت.
هەرچی هاوپەیمانی ئیسلاحە کە پێکدێت لە یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی تەنها ٦٩ هەزارو ٤٧٩ دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا یەکگرتوو لە هەڵبژاردنی ١٠ کورسی و بزووتنەوە ١ کورسی هەبوو.
PM:07:57:04/10/2018