وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکان ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان كۆمسیۆ‌نی باڵای هەڵبژارنەكانی عێراق رایگەیاند، دوای گەڕانەوەی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ سەر كارەكانیان دەست بە دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی سەر سندوقەکان دەکرێت.


شاڵاو دۆسكی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان كۆمسیۆ‌نی باڵای هەڵبژارنەكانی عێراق بە خەندانی وتووە، كارەكانی پێدانی پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تەواوەبوەو تەنها ماوەتەوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجومەنی كۆمسیاران بگەڕێنەوە سەركارەكانیان و دەست بەدابەشكردنی بكەن.

دەشڵێت بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق كۆمسیۆن پێویستی بە نزیكەی 250 هەزار كارمەند هەبوو، مووچەی هەركارمەندێكیش لە 200 هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا 300 هەزار دینار.



PM:06:13:05/10/2018