پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجامی دوو چالاكی گەریلاكانیانی راگەیاند كە لە پارێزگاكانی ئاگری و جۆلەمێرگی باكوری كوردستان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامیانداو کوژرانی ١٣ سەربازی تورکیا راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوێكی پەكەكە چالاكی یەكەم رۆژی چوار شەممەی رابردوو لە شاری بازیدی سەر بە ئاگری لە دژی ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش ئەنجامدرا كه ئه‌ندامانی تیمه نهێنییه‌كانی هه‌ڵگرتبوو و روونیكردەوە كە ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوی تێكشكێنرا.
ئەوەشیخستەڕوو كە هێزه‌كانیان جارێكی دیكه گرده‌كانی پاراستنی سه‌ربازگه‌ی ڤه‌دات ئۆزكایا و سه‌ربازگه‌ی ئایی به‌گ-یان كرده ئامانج و له‌و چالاكییه‌دا به‌تووندی له سه‌نگه‌ر، ڕه‌بایه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی هه‌ردوو گرده‌كه درا و تانكێك و ئۆتۆمبێلێكی زرێپۆش و ئامێری ڕادار تێك‌شكێنران.
راشیگەیاند كە له‌و چالاكییانه‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی ڕوون بووه‌ته‌وه 11 سه‌رباز كوژراون و 7ی دیكه‌ش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوەكە رۆژی پێنج شەممەش هێزەكانی پەكەكە لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ له دژی سه‌ربازانی سوپای توركیا چالاكییەكیان ئەنجامدا و لە ئاكامدا 2 سەرباز كوژران.
پەكەكە لە راگەیەندراوەكەیدا ئەوەی ئاشكراكردووە كە سوپای توركیا رۆژی 1ی ئەم مانگە كۆڵبەرێكیان له ده‌ڤه‌ری دۆڵی ماسیئۆری سه‌ر به ناوچه‌ی ئه‌لكێی پارێزگای وان كوشتووە.