ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشکرا کرا

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان كۆتاییهات و پاش کەمێکی تر ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە.
رەهبەر سەید برایم ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەی کۆبوونەوەکەوە ڕایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا پرسی هەڵبژاردن و ئایندەی پێكهێنانی حكومەت و پەرلەمان تاوتوێكرا و جەختیش لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و باشكردنی گوزەرانی خەڵك كرایەوە.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاندووە "هەر لە كۆبوونەوەكەدا ئەنجومەنی سەركردایەتی بەهەموو جۆرێك ئەو تەزویر و ساختەكاریانەی رەتكردەوە كە لە هەڵبژاردنەكاندا ئەنجامدراوەو وەك یەكێتیش تێبینی تەواوی خۆمان هەبووە و سكاڵاشمان تۆماركردووە و چاوەڕێی ئەنجامی سكاڵاكان دەكەین، بۆیە دەمانەوێت بەشێوەیەكی یاسایی ئەم كێشانە چارەسەر بكرێن".
ڕەهبەری سەید برایم وتیشی وەك ئەكێتی تەزویرمان بەرامبەركراوەو لە چاودێرەكانمان دراوەو كراونەتە دەرەوە، بە بەڵگەوە سكاڵامان تۆماركردووەو چاوەڕێی ئەوە دەكەین كۆمسیۆن وەڵامی سكاڵاكانمان بداتەوە.
ڕاشیگەیاند: بە پارتیمان راگەیاندووە كە پۆستی سەرۆك كۆماری عیراقمان لە ئێوە زەوت نەكردووە و بەتەنها مافی ئێوە نییە، هەموومان دەزانین ئەو پۆستە بە شێوەیەكی دیموكراسی و دەنگدان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یەكلایی كراوەتەوەو دكتۆر هەڵبژێردراوە كە كاندیدی یەكێتی بووە.
ڕوونیشی کردەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەپێی پێویست بەردەوام دەبێت و وەك یەكێتیش جەخت لەسەر ئەوە دەكەینەوە كە هەموومان بەیەك دەنگ و بەیەكگرتوویی پێكەوە دەبین و باڵباڵێن لە ناو یەكێتیدا نەماوەو هەموومان یەك قسەین.



PM:03:46:06/10/2018