سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكاران راده‌گه‌یه‌نێت: له‌م رۆژانه‌دا نرخى خۆراك و سه‌وزه و میوه و كه‌لوپه‌لى تر له كوردستان داده‌به‌زێت
لە ئێستادا نرخى ئارد و مریشك و هێلكه و ته‌ماته و به‌شێكى دیكه له سه‌وزه و میوه له بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبۆته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامى ئێران رێگه‌نادات كه‌لوپه‌ل و خۆراك هه‌نارده بكرێت.
مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتیی هاوردە و هەناردەكارانی كوردستان بە ماڵپەڕی دواڕۆژی وتووە به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخ له هه‌رێم په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه كه حكومه‌تى ئێران رێگه‌نادات خۆراك و كه‌لوپه‌ل و سه‌وزه و میوه هاورده‌ى هه‌رێم بكرێت، بۆیه نرخه‌كان به‌رزووه‌ته‌وه.
ڕاشیگەیاندووە"بازرگانانى هه‌رێم راسپێدراون كه كه‌لوپه‌ل و خۆراك و هه‌ر شتێكى دیكه له وڵاتانى سعودیه و كوێت و توركیا بهێنن".
دەشڵێت هه‌نارده‌كردنى كه‌لوپه‌ل و خۆراك له‌وڵاتانى كه‌نداو و توركیا واده‌كات نرخه‌كان له هه‌رێم دابه‌زێت و له چه‌ند رۆژى داهاتووش نرخه‌كان داده‌به‌زن و هیچ گرفتێكیش دروست نابێت.