" جموجوڵی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ ٣٥% زیادیکردووە"

بەرپرسێکی گومرگی دەروازەی باشماخ ئاشکرای دەکات داهاتی دەروازەی سنوری باشماخ بەرێژەی ٣٥% زیادیکردووە، بەمەش داهاتی هەرێم زیاد دەبێت و هەلی کار لەو ناوچە سنوریە زیاد دەکات.

شاخەوان بەكر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " لە ماوەی هەشت مانگی رابردووی ئەمساڵدا، بە بەراورد بەكۆی 12 مانگەكەی ساڵی رابردوو 2017، جموجووڵی بازرگانی بەرێژەی سەرووی 35% زیادی كردووە و كۆكردنەوەی داهاتیش زۆر بووە".

بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی باشماخ،"داهاتی گشتی ساڵی 2017، زیاتر لە 237 ملیار دینار بووە، بەڵام داهاتی تەنیا هەشت مانگی رابردووی ئەمساڵ، زیاتر لە 217 ملیار دینارە و تا كۆتایی ئەمساڵیش زیاتر دەكات، بۆیە بەهیچ شێوەیەك جموجووڵی بازرگانی كەمی نەكردووە".

مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ، یەكێكە لە دەروازە سنوورییە نێودەوڵەتییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامپی ئێران. 



AM:11:12:07/10/2018